نه‌وا
وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی میكانیزمێكه‌وه كۆتایی به دیارده‌ی بندیواره‌كان بهێنێت.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا باس له‌و كێشه‌ی ژمارەی فەرمانبەرانی راستەقینە و ژمارەی ئەوانەی كه به بندیوار ناسراون ، كراوه.
ئاشكراشی كرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی میکانزمێک کراوە کە "لەو رێگەیەوە دەکرێت دڵنیاببینەوە لە فەرمانبەرانی راستەقینە و ژمارەیان بۆ هەر وەزارەت و دامودەزگایەکی دەوڵەت".
مسته‌فا كازمی بڕیاریداوە تیمێک پێکبهێنرێت بە سەرۆکایەتی وەزیری پلادانان بۆ پێشکەشکردنی میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنی داتا و زانیارییەکانی فەرمانبەرانی دەوڵەت، بۆ ئه‌وه‌ش پشت بە تەکنەلۆجیای نوێ دەبەسترێت.
له‌هه‌رێمی كوردستانیش پرسی موچه‌خۆرانی بندیوار له ئارادایه و حكومه‌تی هه‌رێمیش له رێگه‌ی بایۆمه‌تریه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دایه.