گاردیان: سعودیە یۆرانیۆمی پێویستی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەیە

17/09/2020 جیهان

نه‌وا
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بەپشتبەستن بە راپۆرتێکی نهێنی چینی بڵاویکردەوە، سعودیە یۆرانیۆمی پێویستی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەیە.

 بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە، پسپۆڕانی چینی کە بە پێی گرێبەستێکی نێوان ریاز و پەکین خەمڵاندنیان بۆ بڕی یۆرانیۆمی سعودیە کردووە، ئەنجامەکەیان لە راپۆرتێکی نهێنیدا خستوەتەروو، رۆژنامەکەش وێنەیەکی ئەو راپۆرتەی دەستکەوتوە.
بەگوێرەی راپۆرتە نهێنیەکە، سعودیە دەتوانێت نزیکەی ٩٠ هەزار تۆن یۆرانیۆم بەرهەمبهێنێت، بەوەش ریاز دەتوانیت لە پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمیەکە و تەنانەت بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی سودی لێوەربگرێت، گەر بەرێژەیەکی بەرز پیتاندنی بۆ بکات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سێ کانی سەرەکی یۆرانیۆمی سعودیە کەوتونەتە ناوەراست و باکوری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتەوە.
هەر لە راپۆرتەکەی گاردیاندا باس لەوەشکراوە سعودیە دەتوانێت جیا لە پێداویستی ناوخۆ، بەشێک لە یۆرانیۆمەکەشی هەناردە بکات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group