نەوا
شارەوانی كەلار سەرقاڵی دروستكردنی نەخشەی بنەڕەتییە بۆ ئەو گەڕەكانی بە زیادەڕۆیی دروستكراون، دوای تەواوبوونی نەخشەكەش خانووەكان تەملیك دەكرێن.
ئەكرەم ساڵح سەرۆكی شارەوانی كەلار بە میدیای فەرمی یەكێتی ڕاگەیاندوە: بە پێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 پەرلەمانی كوردستان دەستیان كردووە بە دروستكردنی نەخشەی بنەڕەتی بۆ ئەو گەڕەكانەی كە لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەی زیادەڕۆیی دروستكراون.
وتیشی: دوای تەواوبوونی نەخشەی بنەڕەتی دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە دەتوانن كاری تاپۆكردن بۆ خانووەكانیان بكەن.