نهوا
زانكۆی سلێمانی رایگهیاند، رۆژی چواری تشرینی یهكهم یهكهم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنه.
بهپێی راگهیهنراوێكی زانكۆی سلێمانی ئهنجومهنی زانكۆ له كۆبوونهوهی ئاسایی خۆیدا بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا وپاراستنی تەندروستی خوێندکاران ودابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان، پاش جەخت کردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)، بڕیاریدا کە رۆژی (یەک شەممە) رێکەوتی (٤-١٠-٢٠٢٠) یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەیان.
راشیگهیاندووه، دهستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی ٦ ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە وکۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت.