نه‌وا
له مه‌راسیمێكدا له چیای كۆساری گه‌شتیاری دامه‌زراندنی یانه‌ی ئاسمانیی كۆیه راگه‌یه‌ندرا، كه تایبه‌ته به وه‌رزشی فڕینی هه‌وایی (په‌ره‌گلایده‌ر) و له‌ئێستاشدا چوار یاریزانی پێگه‌یشتوی هه‌یه.
هیوا عه‌زیز حسێن كاپتنی یانه‌ی ئاسمانیی كۆیه، ده‌رباره‌ی یانه‌كه‌یان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نج له رێكخراوی شاخه‌وانی باواجیی وه‌رزشی بیریان له‌وه كردوه‌ته‌وه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی شاری كۆیه و گونجاوییه‌كه‌ی، وه‌رزشی فڕین ببه‌نه شاری كۆیه. وتیشی "په‌یوه‌ندیمان به یانه‌ی فڕۆكه‌وانیی سلێمانییه‌وه كرد و ئه‌وانیش راهێنه‌رێكیان بۆ دابینكردین و له رۆژی 15ی ئابه‌وه ده‌ستمان به راهێنان كرد تا 1ی ئه‌یلول به سه‌ركه‌وتویی خوله‌كه كۆتاییهات".
رۆژی 25ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی یانه‌كه، چوار یاریزانی یانه‌كه، كه له خوله‌كه‌دا ده‌رچوبون، فڕینیان له‌سه‌ر چیای كۆساری گه‌شتیارییه‌وه ئه‌نجامدا، كه به‌رزییه‌كه‌ی زیاتر له هه‌زار مه‌تره.