میسی: داوای لێبوردن دەكەم

30/09/2020 وەرزش

نەوا
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دان بە هەڵەی خۆیدا دەنێت و دەڵێت "داوای لێبوردن دەكەم".
میسی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "سپۆرت"ی كەتەلۆنی وتویەتی "دوای ناكۆكییەكی زۆر دەمەوێت سنورێك بۆ ئەوە دابنێم، پێویستە سەرجەم یاریزانەكانی بەرشەلۆنە كۆكبن لەسەرئەوەی باشترین لە پێشمانەوەیە".
ئاماژەی بەوەشداوە، پیشاندانی حەماس و حەز تاكە رێگەیە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی یانەكە، ئێمە هەمیشە یەكگرتوین و بە هەمان ئاراستەدا دەڕۆین.
میسی دانیناوە بەوەشدا، كە بەشێك لە بەرپرسارێتی ئەنجامەكانی چەند مانگی رابردو لە ئەستۆی ئەودایە و وتویەتی "بەرپرسارێتی هەڵەكانم هەڵدەگرم، ئەگەر هەڵەم كردوە ئەوە تەنها بۆ ئەوە بوە بەرشەلۆنە بەهێزتر و باشتر بێت".
ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە داوای لێبوردنیشی لە هەر كەسێك كردوە، كە لێدوانەكانی ئازاری داوە و هێمای بۆ ئەوەشكردوە "ئەگەر هەركەس هەستی بە سوكایەتی كردوە لە هەر شتێك وتومە و لە هەر شتێك كردومە، گومانی تێدا نییە كاتێك كردومە كە هەمیشە بیرم لە باشترین كردوەتەوە بۆ یانەكە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group