نهوا
لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە شەش تریلیۆن دینار دیارنەمابێت و جهختلهوهدهكاتهوه تهواوی پارهكه بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەکارهاتووە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، بە هەموو شێوەیەک دەنگۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەتدەکەنەوە لەبارەی دیارنەمانی شەش تریلیۆن دیناری عێراقی لەو 15 تریلیۆن دینارەی، کە بە رەزامەندیی پەرلەمان قەرز کرا.
جهختیشكراوهتهوه، "تەواوی قەرزەکە بەکارهاتووە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ مانگەکانی حوزەیران، تەممووز و ئاب".
بهپێی رونكردنهوهكهی وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتی تەواوی نەوتی و نانەوتی لە 1ی کانوونی دووەم تاوەکو 17ی ئەیلوولی 2020 بریتی بووە لە 33.6 تریلیۆن دینار، پارەی خولاوی ساڵی 2019 بۆ 2020، گەیشتووەتە پێنج تریلیۆن دنیار و کۆی گشتیی قەرزەکانیش 14.5 تریلیۆن دینار بووە، بەمەش کۆی گشتیی پارەکە دەکاتە 53.1 تریلیۆن دینار.
ئاماژه بهوهشكراوه، 50.9 تریلیۆن دینار خەرج کراوە بۆ مووچە، خانەنشینی، تۆڕی کۆمەڵایەتی، قەرز، سوو، پسووڵەی خۆراک، گەنم، خەرجیی بەکاربردن، فەرمانگەکانی ئەمنی، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، فەرمانگەی تەندروستی و دەرمان و هتد.
ئهوهشخراوهتهڕوو، 380 ملیار دینار بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان و کارەکانی وەزارەتی کار، ئەو بڕەیش کە ماوە 1.8 تریلیۆن دینارە، فەرمانگەی ژمێرە بەردەوامە لە خەرجکردنیان بۆ قەرزەکان.
لە روونکردنەوەكهدا ههروهها باس لەوە کراوە، قەرزی بیانی کە پەرلەمان مۆڵەتی وەرگرتنی داوە، پێنج ملیار دۆلارە و بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەبێت.
دارایی عێراق له كۆتاییدا هێمای بۆ ئهوهشكردووه، تیمی بەڕێوەبردنی قەیرانی دارایی ئێستا تەواوی هەوڵەکانی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ سەرکەوتن، وەزارەتی داراییش هۆشداری دەدات لە لێدوانی نابەرپرسانەی لەم شێوەیە لەو قەیرانە داراییەدا کە دەبێتە هۆی دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای خەڵک.