نه‌وا
به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی به‌هێزترین و لاوازترین پاسپۆڕتی وڵاتان، نیوزله‌ندا له پله‌ی له‌یه‌كه‌م و عیراقیش له كۆتا پله‌دایه.
ماڵپه‌ڕی گلۆبال پاسپۆرت ئیندێكس پاسپۆرته‌كانی جیهانی پۆلێن كردووه و پێوه‌ری سه‌ره‌كیش ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه هه‌ڵگری پاسپۆرتێك ده‌توانێت به بێ ڤیزه سه‌ردانیان بكات.
وه‌ك له ریزبه‌نده‌كه‌دا هاتووه، نیوزله‌ندا خاوه‌نی به‌هێزترین پاسپۆرته‌ن به‌و پێیه‌ی هاوڵاتیان و هه‌ڵگرانی ئه‌و پاسپۆرته ده‌توانن به بێ ڤیزه سه‌ردانی وڵاتانی تر بكه‌ن، یان له فرۆكه‌خانه ڤیزه وه‌ربگرن.
سه‌رباری دۆخی كۆرۆنا و راگرتنی به‌شێكی زۆری گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ڵام پاسپۆرتی نیوزله‌ندا پارێزگاری له پله‌كه‌ی خۆی كردووه.
له‌پله‌ی دووه‌مدا هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، لۆكسه‌مبورگ، سویسرا، ئیرله‌ندا، ژاپۆن، كۆریای باشور و ئوستراڵیا دێن، كه هه‌ڵگرانی پاسپۆرته‌كانیان ده‌توانن سه‌ردانی 128 وڵات بكه‌ن به بێ ڤیزه.
سوید، به‌لجیكا، فه‌ره‌نسا، فینله‌ندا، ئیتالیا و ئیسپانیا له پله‌كانی سێهه‌مدان و هه‌ڵگرانی پاسپۆرته‌كانیان به بیچ ڤیزه ده‌توانن سه‌ردانی 127 وڵات بكه‌ن.
هه‌ر به‌پێی ریزبه‌نده نوێكه پاسپۆرتی ئیماراتی له پله‌ی 13 و پاسپۆرتی ئه‌مریكی له پله‌ی 21 دایه.
هه‌رچی پاسپۆرتی عیراقه یه‌ك پله له‌دوای پاسپۆرتی سوریاوه له پله‌ی 75 واته كۆتایی ریزبه‌نده‌كه‌دایه.