لێكۆڵینەوەیەك داوا لە پیاوان دەكات دوای توشبون بە كۆرۆنا دوو پشكنین بكەن

08/10/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ داوا لەو پیاوانە دەكات، كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، دوای چاكبونەوە دوو پشكنین بكەن بۆ زانینی ئاستی دابەزینی توانای وەچەخستنەوە و توشبون بە نەزۆكی.
دكتۆر دان ئادیركا سەرپەرشتیاری سەرەكی لێكۆڵینەوەكە لە ناوەندی شیبای پزیشكی لە ئیسرائیل رایگەیاندوە، لەناو تۆوی پیاوانی توشبودا رێژەی 13%ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزراوەتەوە و بەهۆی ئەوەشەوە توشی چەند كێشەیەك بوون لەوانە دابەزینی 50%ی قەبارەی تۆو و تەركیز و جوڵەیان، تەنانەت دوای 30 رۆژ لە توشبون ئەو نیشانانە هەر هەبون.
باسی لەوشكردوە، هۆكاری توشبونی هێلكە و تۆی پیاو بەهۆی بونی وەرگری ACE2ە لەسەر خانەكان، كە هەمان ئەو وەرگرانەیە لە خانەی سییەكاندا هەیە و باشترین شوێنە بەلای ڤایرۆسەكەوە و ئەو وەرگرانە رێگە بە كۆرۆنا دەدەن بچنە ناو خانەكانەوە و لەناویان ببەن، ئەوەش كار لەسەر توانای وەچەخستنەوە و نەزۆكی پیاوان دەكات.
سەبارەت بەوەی كاریگەرییەكە هەمیشەییە یاخود كاتی؟، دكتۆر دان هێمای بۆ ئەوەكردوە، جارێ‌ دیار نییە و پێویستە دوای شەش مانگ یاخود ساڵێك لە چاكبونەوە، پشكنین بۆ ئەو توشبوانە بكرێتەوە بۆ زانینی قەبارەی زیانەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group