هونەرمەندێكی دیاری ئێران کۆچی دواییكرد

08/10/2020 هەمەڕەنگ

نه‌وا
محەمەد ڕەزا شەجەریان، هونەرمەندی دیاری ئێران دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 به‌پێی میدیاكانی ئێران، محەمەد رەزا شەجەریان، مامۆستای گۆرانی و مۆسیقای سونەتیی ئەو وڵاتە لە تەمەنی 80 ساڵیدا و بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەم لە تاران گیانیلەدەستداوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر خۆی رایگەیاندبوو کە تووشی نه‌خۆشی شێرپەنجە بووە.
محەمەد رەزا شەجەریان، هونەرمەندی ناسراوی ئێرانی، لە 23ی ئەیلولی ساڵی 1940 لە پارێزگای مەشهەدی ئێران لەدایکبووە، سه‌ره‌تا لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە لەژێر سەرپەرشتی باوکیدا دەستی بە قورئان خوێندن و گۆرانیچڕین کردووە لە تەمەنی 12 ساڵیدا چووەتە نێو هونەری سوننەتیی ئێران، ناوبراو چەندین خەڵاتی هونەریی جیهانیی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا 48ـەمین خەڵاتی ساڵانەی ئەڵمانیا بۆ میوزیک، مەدالیای مۆزارت و مەدالیای پیکاسۆی زێڕین کە له‌لایه‌ن یونسکۆ دابه‌شده‌كرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group