داوا دەكرێت بە "هۆڕمۆنی خۆشەویستی" كۆرۆنا چارەسەربكرێت

10/10/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
زانایان ئاشكرایانكردوە، دەتوانرێت بە هۆڕمۆنی "ئۆكسیتۆسین" كە بە "هۆڕمۆنی خۆشەویستی" ناسراوە، توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چارەسەربكرێن.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پێشوتر "ئۆكسیتۆسین" رۆڵێكی گرنگی هەیە لە كەمكردنەوەی هەوكردن، كە ئەو هۆڕمۆنە مێشك دەریدەدات و پەیوەندی بە پرۆسەی زۆربون و منداڵبونەوە هەیە.
یەكێك لە كێشە مەترسیدارەكانی كۆرۆنا دیاردەیەكە پێی دەوترێت "زریانی سیتۆكین" كە بەهۆی وەڵامدانەوەی بەهێزی سیستمی بەرگرییەوە بۆ ڤایرۆسەكە، كە هێرشدەكاتەسەر خانەكانی جەستە و بەهۆی ئەوەشەوە خانەكانی T-Cells بەشێوەیەكی زۆر دادەبەزن، كە بەشێكی سەرەكین لە سیستمی بەرگری، هەروەها بەهۆی ئەو دیاردەیەوە خانەكان لەناودەچن.
شارەزایانی زانكۆی تۆلیدۆ لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا لە لێكۆڵینەوەیەكیاندا، كە لە گۆڤاری Physiological Genomics بڵاویانكردوەتەوە، باسیان لەوەكردوە، یەكێك لە ڤاكسینەكان تایبەتمەندییەكی بۆماوەیی هەیە و كاری هۆڕمۆنی ئۆكسیتۆسین دەكات و هەوكردن كەمدەكاتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە "زریانی سیتۆكین" كەمدەكاتەوە لای توشبوان، ئەو ڤاكسینەش ناوی "كاربیتۆسین"ە.
تەئكیدیشكراوەتەوە، ڤاكسینەكە خانەكانی T-Cells بەشێوەیەكی گەورە چالاك دەكات و لەكاتی زریانی سیتۆكین رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە وەڵامدانەوەی بەرگری، بۆیە ئۆكسیتۆسین رۆڵێكی كاریگەری هەیە لە چارەسەركردنی توشبوانی كۆرۆنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group