ترامپ: هەڵبژاردن بدۆڕێنم ناچار دەبم ئەمریكا جێبهێڵم

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى به‌ جۆ بایدن پاڵێوراوى دیموكراته‌كان بدۆڕێنێت، ئه‌وا ناچار ده‌بێت ئه‌مریكا جێبهێڵێت.
دۆناڵد ترامپ له‌ وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى له‌ میانه‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ شارى ماكۆنى ویلایه‌تى جۆرجیا وتى، "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ جۆ بایدن خراپترین پاڵێوراو له‌ مێژوى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا بدۆڕێنم، ئه‌وا ده‌كه‌ومه‌ ژێر په‌ستانێكى گه‌وره‌وه‌، ناچار ده‌بم وڵات جێبهێڵم".
ترامپ پێشى وایه‌، بایدن خراپترین پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تییه‌ له‌ مێژوى سیاسیى ئه‌مریكادا.
بڕیاره‌ رۆژى 3ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت و له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ى واده‌كه‌، ترامپ و بایدن هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كترى چڕكردوه‌ته‌وه‌، زۆرێك له‌ چاودێران پێیان وایه‌ وته‌كانى ترامپ ته‌نها گاڵته‌كردنێكه‌ و مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌ڕاستى ئه‌مریكا جێبهێڵێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group