توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 40 ملیۆنی تێپەڕاند

18/10/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 40 ملیۆنی تێپەڕاند و گیانلەدەستدانیش گەیشتە زیاتر لە یەك ملیۆن و 115 هەزار كەس.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی worldometers-ی جیهانی، بەیانی رۆژی یەكشەممە ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 40 ملیۆن توشبوی تێپەڕاندوە، ئەمریكا بە زیاتر لە 8 ملیۆن و 300 هەزار، هندستان بە نزیكەی 7 ملیۆن و 500 هەزار، بەڕازیل بە زیاتر لە 5 ملیۆن و 224 هەزار، روسیا بە نزیكەی یەك ملیۆن و 400 هەزار و ئیسپانیاش بە نزیكەی یەك ملیۆن توشبو، سەروو ریزبەندییەكەیان گرتوە.
بەپێی داتاكان، بەدوای ئەوانیشدا وڵاتەكانی ئەرجەنتین، كۆڵۆمبیا، فەرەنسا، پیرۆ و مەكسیك دێن، هەرچی عێراقیشە بە تۆماركردنی 423 ملیۆن و 524 هەزار توشبو لە پلەی 15 دەبینرێت.
تائێستاش لە تەواوی جیهاندا زیاتر لە یەك ملیۆن و 115 هەزار و 150 كەس گیانیانلەدەستداوە، نزیكەی 30 ملیۆن توشبوش چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group