كۆرۆنا بەردەوامە لە پاوانخوازی: 43 ملیۆن توشبو لە جیهاندا تۆماركران

25/10/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 43 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و ژمارەی چاكبونەوەش لە 32 ملیۆن نزیكبوەتەوە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی worldometers، رۆژی شەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2020 ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 43 ملیۆن توشبوی تێپەڕاندوە، ئەمریكا نزیكەی 9 ملیۆن و هیندستان نزیكەی 8 ملیۆن و بەڕازیل زیاتر لە 5 ملیۆن و روسیا زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار و هەریەكە لە ئیسپانیا، فەرەنسا، ئەرجەنتین و كۆڵۆمبیا زیاتر لە یەك ملیۆنیان تۆماركردوە.
هەر بەپێی داتاكان، تائێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 155 هەزار و 500 كەس گیانیانلەدەستداوە، نزیكەی 32 ملیۆن توشبوش چاكبونەتەوە.
هەرچی عیراقیشە لە ژمارەی توشبواندا پلەیەك هاتوەتەخوارەوە و گەیشتوەتە پلەی 16 و تا نیوەڕۆی رۆژی شەممە 25ی تشرینی یەكەم 449 هەزار و 153 توشبو و 10 هەزار و 568 گیانلەدەستدانی تۆماركردوە، هەروەها زیاتر لە 378 هەزار توشبوش چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group