نه‌وا
سه‌رۆكی رەوەتی سەدر ده‌ڵێت، كه‌سانی گێره‌شێوێن كه خۆیان خزاندوه‌ته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه شۆڕشی ئاشتییانە بە لاڕێدا دەبەن و دەبێت حکومەت بەرپەرچیان بداتەوە.
موقتەدا سەدر سه‌رۆكی رەوەتی سەدر لەبارەی خۆپێشاندانەکانی رۆژی یەکشەممە كه له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوو به‌ڕێوه‌چوون، لە تویتێکدا رایگەیاند، كه‌سانی گێره‌شێوێن كه له ده‌ره‌وه‌ی پشتیوانی ده‌كرێن و خۆیان خزاندۆته‌وه ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، کە هێزە ئەمنییەکان چەکدار ناکرێن، دەستیانکردووە بەوەی شۆڕش لە شێوازی ئاشتییانەی خۆی لابدەن.
وتیشی، پێویستە حکومەت ئاسایش بەرقەرار بکات و بەرپەرچی ئەو كه‌سانه بداتەوە و شکۆی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە.
رۆژی یه‌كشه‌ممه و هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساڵیادی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی باشور و ناوه‌ڕاستی عیراق ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له به‌غدا و چه‌ند شارێك خۆپیشاندانیان كرد.
له‌خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوودا زیاتر له 500 خۆپیشانده‌ر كوژران و به هه‌زارانیش برینداربوون و به‌هۆی فشاری خۆیشانده‌رانه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.