كەنەدا سێ ساڵی داهاتوو ملیۆنێك و 200 هەزار كۆچەر وەردەگرێت

31/10/2020 جیهان

نەوا
كەنەدا بڕیاریداوە لە سێ ساڵی داهاتوودا ملیۆنێك و 200 هەزار كۆچەر وەربگرێت.
كەنەدا یەكێكە لەو وڵاتانەی ساڵانە كۆچەر وەردەگرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كەمترین كەسی وەرگرتوە.
ماركۆ میندێچینۆ وەزیری كۆچی كەنەدا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نێوان ساڵانی 2021 - 2023 وڵاتەكەی ئامادەیە پێشوازی لە ملیۆنێك و 200 هەزار كۆچەر بكات، بەوەش 200 هەزار كۆچەر زیاد دەكات بەراورد بەو ئامارەی پێش بڵاوبونەوەی كۆرۆنا بڕیاری لەسەردابوو.
وتیشی، لەمساڵدا كەنەدا ژمارەیەكی كەم كۆچەری وەرگرتوە لەو 341 هەزار پەنابەرەی بڕیاریدابو وەریبگرێت، ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و داخرانی سنوری وڵاتان و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان.
وەزیری كۆچی كەنەدا ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیاریانداوە مانەوەی هەمیشەیی بدەنە ئەو كۆچەرانەی لە روبەروبونەوەی كۆرۆنادا لە هێڵی پێشەوەدا بون، لەگەڵ هەموو ئەوانەی بەشێوەی كاتی وەك كرێكار لە كەنەدا مافی مانەوەیان پێدراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group