ریاڵ مه‌درید له‌ شوێنگره‌وه‌ى رامۆس نزیكده‌بێته‌وه‌

پێش 3 هەفتە وەرزش

نه‌وا
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید داڤید ئالابای به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونشنی به‌ ئامانج گرتووه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆسى دڵی به‌رگری و كاپتنی یانه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی "سپۆرت بێڵد"ى ئه‌ڵمانى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆسی كاپتنى یانه‌كه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی داڤید ئالابای به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا و یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانى ده‌دات.
رۆژنامه‌كه‌ هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ ناوبراو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ رێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی كێشه‌ له‌سه‌ر موچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی، ئه‌و یاریزانه‌ هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كۆتایى دێت.
یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ داڤید ئالابا به‌ شوێنگره‌وه‌یه‌كی باش ده‌زانێت بۆ سێرجیۆ رامۆس به‌ تایبه‌ت له‌  ئێستادا ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌ و بۆ دوو وه‌رز بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ماوه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ و لیڤه‌رپولیش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رگریكاره‌ ده‌ده‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group