پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی عیراق نزمبونەتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی گشتی كەشناسی عیراق راگەیاند، پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژی شەممە 3-10 لە عیراق بەشێوەیەكە كە ناسەقامگیری لە كەشوهەوادا دەبێت و لە هەندێك ناوچەدا ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەور دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارینی كەم لەگەڵ هەورە بروسكەو رەشەبا بەشێوەیەكی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاوازەكان رودەدات.
هەر لە بەیاننامەی دەستەكەدا باسلەوەكراوە، پلەكانی گەرما بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی پێشو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن لەكاتێكدا لە ناوچەكانی باشوریش چەند پلەیەك دادەبەزن.
ئەوەشی خستوەتەڕو، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو لە پارێزگای بەسرەیە كە 41 پلەی سەدییەو لە ئەنباریش 31 پلەی سەدی، هەروەها لە پارێزگای سلێمانیش بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراو 24 پلەی سەدی دەبێت. 







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group