پزیشكێكی كورد باس لە دروستكردنی دەرمانی كۆتاییهێنەر بە كۆرۆنا دەكات

06/11/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
زانایەكی پسپۆڕی كرماشانی رایگەیاند، توانیویەتی یەكەم دەرمانی كۆتاییهێنەر بە كۆرۆنا دروست بكات و مۆڵەتی بڵاو كردنەوەی دەرمانەكەی وەرگرێت.
 بە پێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆفیسۆر عەلی موستەفایی پزیشكی پسپۆڕی خەڵكی شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان یەكەم دەرمانی كۆتایی هێنەر بە كۆرۆنای دروست كردووە.
عەلی موستەفایی لەو بارەوە رایگەیاندووە، دەرمانەكەی توانیویەتی مۆڵەتی سەرەتایی ڕێكخراوەی تەندروستی ئێران وەرگرێت و پەسەند كراوە.
ئەو پسپۆڕە كوردە باسی لەوەشكردووە، ئەم دەرمانە بە شێوەیەكی نوێ لە سەر بەیسی چەندین گیای ناوچەی خۆمان دروست بووە  كە تایبەتمەندی دەرمانییان هەیە.  
ئەوەشی راگەیاند كە تا ئێستا 2 هەزار و 500 نەخۆش بەم دەرمانە لە كۆرۆنا ڕزگاریان بووە. لەبارەی لێكەوتە نەرێنیەكانی بەكارهێنانی ئەم دەرمانەوە پڕۆفیسۆر موستەفایی وتی: بەیسی دەرمانەكە گیاییە و هیچ لێكەوتەیەكی نەخوازراوی نییە و زەرەری نابێت بۆ ئەوانەی بەكاری دێنن.
ئەوەشی راگەیاند كە ئەوانەی بە سووكی تووشی كۆرۆنا بوونە بەم دەرمانە یەكسەر چاك دەبنەوە و بۆ چارەسەریی ئەوانەش كە بە قورسی تووشی كۆرۆنا هاتوون زۆر بەكەڵكە و كاریگەریی ئیجابی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group