نه‌وا
كۆمپانیای ده‌رمانی فایزه‌ر رایگه‌یاند، ڤاكسینی كۆرۆنای كۆمپانیاكه‌یان به رێژه‌ی 90% رێگری له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مریكا ڤاكسینی هاوبه‌شی ئه‌و كۆمپانیایه و كۆمپانیای بی‌و ئێن تێك له قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌دا ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر 43 هه‌زار و 500 كه‌س له شه‌ش وڵاتی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، به‌رازیل، ئه‌رژه‌نتین، توركیا و ئه‌فریقا به دوو قۆناغ و به مه‌ودای سێ هه‌فته به‌كارهێنراوه.
رونیشیكردۆته‌وه، له 90%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربوون، حه‌وت رۆژ دوای قۆناغی یه‌كه‌م و 28 رۆژ دوای قۆناغی دووه‌می كوتان به‌رگرییان به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسه‌كه په‌یداكردووه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌و ڤاكسینه هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی نه‌خوازراوی گرنگی نه‌بووه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له دروستكردنی ڤاكسین داده‌نرێت، به‌تایبه‌تی له ئێستادا كه به خێرایی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه.