ریاڵ مەدرید دوبارە هەوڵی بەدەستهێنانی پۆگبا دەدات

10/11/2020 وەرزش

نەوا
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان، یانەی ریاڵ مەدرید پلانی ئەوەی داناوە لە گواستنەوەكانی داهاتودا پاوڵ پۆگبای فەرەنسی لە یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزیەوە بگوازێتەوە.
رۆژنامە وەرزشیە ئینگلیزیەكان بڵاویانكردوەتەوە، ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانی ئەوەی داناوە تواناكانی پاوڵ پۆگبا بەدەستبهێنێت، ئەوەش لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتودا.
بەپێی راپۆرتەكان، ئەوەش دوای ئەوەدێت نرخی پۆگبا لە بازاڕی یاریزاناندا دابەزیوە و لەئێستادا دەتوانێت بە كەمتر لە نرخەكەی پێشوی بەدەستی بهێنێت.
پاوڵ پۆگبا یەكێكە لە بژاردەكانی زەینەدین زێدانی راهێنەری یانە ئیسپانیەكە و پێشتریش چەندین جار داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردبوو ئەو یاریزانە فەرەنسیە بەدەستبهێنن، هەروەها پۆگبا خۆشی خواستی ئەوەی هەیە لەژێر دەستی راهێنەرە فەرەنسیەكەدا یاری بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group