نه‌وا
سندوقی سامانی نیشتمانی روسیا رایگه‌یاند، ڤاكسینی سپۆتنیك وی تا 92% جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراو ده‌كات.
لای خۆیه‌وه دنیس لۆگۆنۆف به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای توێژینه‌وه گامالیا كه ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی له ئه‌ستۆیه باسی له‌وه‌كردووه، له‌ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامی دڵخواز.
هاوكات ئه‌لكساندر گینتسبورگ یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی گامالیا باسی له‌وه‌كردووه، به هۆی ئه‌و ئه‌نجامه دڵخۆشكه‌ره‌وه تا چه‌ند هه‌فته‌ی دیكه ڤاكسینه‌كه‌یان به‌رده‌ست ده‌بێت.
راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه روسیه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، كه ڤاكسینه‌كه‌یان به رێژه‌ی 90% به‌رگری له‌به‌رامبه‌ر تووشبوون به كۆرۆنا دروست ده‌كات.