ESPN: میسی و رامۆس بۆ مانچستەرسیتی

پێش 1 هەفتە وەرزش

نەوا
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی نیازی هەیە لە گواستنەوەكانی هاوینەی داهاتودا بۆمبێك بتەقێنێتەوە و هەردوو ئەستێرە "لیۆنێل میسی" لە بەرشەلۆنەوە و "سێرجیۆ رامۆس" لە ریاڵا مەدریدەوە بگوازێتەوە.
تۆڕی ESPNی ئەمریكی لەوبارەیەوە راپۆرتێكی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، مانچستەرسیتی گرێبەستێكی ئامادەكردوە بۆ گواستنەوەی لیۆنێل میسی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا، چونكە گرێبەستی یاریزانەكە لەگەڵ یانەكەی كۆتایی دێت، هەروەها هەمان سیاسەت بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس پەیڕەو دەكات لە هەمان كاتی دیاریكراودا.
تۆڕەكە رونیكردوەتەوە، یانە ئینگلیزییەكە دەزانێت، كە هاوینی داهاتو گونجاوترین كاتە بۆ راكێشانی هەردوو ئەستێرەكە، چونكە گرێبەستەكانیان لەگەڵ یانەكانیاندا كۆتایی دێت و تائێستاش نوێ‌ نەكراونەتەوە.
میسی 33 ساڵ و رامۆسی 34 ساڵ خاڵێك لە گرێبەستەكەیاندا هەیە و بەهۆیەوە دەتوانن ساڵی داهاتوو روو لە هەر یانەیەك بكەن، كە دەیانەوێت، ئەوەش بەبێ‌ بەرانبەر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group