نه‌وا
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ئاشكرای ده‌كات، ئەو ڤاکسینەی تاقیکردنەوەی لەسەر دەکات، ئەنجامی باشی هەبووە بە تایبەتی بۆ کەسانی بە تەمەن.
به‌وته‌ی لێكۆڵه‌رانی ئۆكسفۆرد، قۆناغی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا، كه به‌به‌شداری 560 كه‌سی خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه، كه به‌سه‌ر سێ گروپدا دابەشکرابوون و تەمەنیان له نێوان 18 بۆ 55 ساڵ، 56 بۆ 60 ساڵ و 70 ساڵ و سەرووتر بووه و هەریەکەیان دوو دەرزی ڤاکسینەکەیان لێدراوە، دڵخۆشكه‌ر بووه.
بەپـێی راپۆرتی قۆناغی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی ئۆکسفۆرد، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/11/2020 بڵاوكرایه‌وه، ڤاکسینەکە هیچ کاریگەری خراپی لاوەکی لە قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوەکاندا بەدینەکراوە و لە ئێستادا قۆناغی سێـیەمی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچێت، كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌تی له‌سه‌ر گروپێكی گه‌وره‌تر و رەنگە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەرکەوێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه تائێستا سێ ڤاكسین، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیک (Pfizer-BioNTech) ئه‌مریكی و کۆمپانیای سپۆتینكی (Sputnik) روسی و مۆدێرنای (Moderna) ئەمریکی دروستكراون ئه‌نجامێكی سه‌ره‌تایی باشیان لێكه‌وتۆته‌وه، وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێداوه ڤاکسینەکانیان بە رێژەی نزیکەی 95% کاریگەرییان نیشانداوە.