فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆ هاوكاریكردنی جوتیاران دروستدەكرێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
گەنجێكی نێجیری پەرە بەفڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دەدات كە لە توانایدایە نەخۆشیە كشتوكاڵیەكان دەستنیشان بكات و دەرمانڕێژیان بكات.
شەمسودین جیبریل ئەو گەنجە نێجیرییە تەمەن 25 ساڵەیە كە دەرچوی ئەندازیاری بۆشایی ئاسمانەو ئامانجی پەرەپێدانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە بەتایبەت فڕۆكەیەك كە بەرهەمی كشتوكاڵ زیاد بكات و هاوكاری جوتیاران بكات لە روبەڕوبونەوەی نەخۆشییەكاندا.
بەپێی پەرەپێدانەكەی جیبریل فڕۆكە بێفڕۆكەوانە لە ئاسمانەوە زەوییە كشتوكاڵییەكان دەپشكنێت، پاشان نیشانەكانی نەخۆشیان تیادا دەستنیشان دەكات و زانیارییەكان بۆ مۆبایلێكی زیرەك دەگوازێتەوە، لەپاش گواستنەوەی زانیارییەكەش پێشنیاری چارەسەرو خۆپارێزی بۆ جوتیاران دەخاتەڕو.
فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی جیبریل كە بە كەرەستەی خۆماڵی بەرهەمهێناوە دەتوانێت بۆ ماوەی یەك كاتژمێر بەبێ هیچ كێشەیەكی تەكنیكی بفڕێت و كارەكانی خۆی بكات.
سەرچاوە/ AA 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group