حكومه‌تی عیراق جێگیركردنی دوو لیوای پۆلیسی له‌ شنگال راگه‌یاند

21/11/2020 عێراق

نه‌وا
له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، حكومه‌تی فیدراڵیی عیراق، جێگیركردنی دوو لیوای پۆلیسی له‌ شنگال راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك، كه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانی عیراقدا بڵاوبوه‌ته‌وه‌، دوو لیواكه‌ی پۆلیس سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق-ن.
پێشتریش، حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبو، كه‌ ئاسایشی شنگال له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌پارێزرێت.
رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ قه‌زای شنگال رێككه‌وتن.
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه‌، ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ شنگال دروستده‌كرێت و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ش به‌ پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ش به‌ سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌ ده‌سپێردرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group