لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی-دا ژمارەی فەرمانبەرانی عیراق 20% زیادیكردوە

21/11/2020 عێراق

نەوا
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق زیادبونی ژمارەی فەرمانبەرانی عیراق ئاشكرادەكات و دەڵێت "تەنها لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشودا ژمارەی فەرمانبەران 20% زیادیكردوە".
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە لەماوەی 6 مانگی كۆتایی حكومەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراقدا، هەزارەها فەرمانبەری نوێ دامەزراون.
باسی لەوەشكردوە، بەردەوامبون لە سیاسەتی هەڵەی دامەزراندن و بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دەبێتەهۆی ئەوەی داهاتی دەوڵەت بەشی موچە نەكات.
هەروەها جەمال كۆچەر جەختدەكاتەوە، ژمارەی فەرمانبەرانی عیراق، كە موچە لە حكومەت وەردەگرن بە 6 ملیۆن مەزەندە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group