"ئێران داوای لە میلیشیاكان كردوە هێرشەكان دژی ئەمریكا بوەستێنن"

21/11/2020 جیهان

نەوا
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس ئاشكرایكردوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران داوای لە گروپە چەكداریەكان لە عیراق و دەوڵەتانی دیكە كردوە، هێرشەكانیان دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بوەستێنن.
ئەسۆشیەیتد پرێس لە زاری چەند بەرپرسێكی عیراقییەوە بڵاویكردوەتەوە، قائانی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ سەركردەی گروپە چەكداریەكان كردوە و داوای كردوە هێرشەكانی دژی ئەمریكا بوەستێنن.
رونیشكراوەتەوە، قائانی بەو گروپانەی وتوە ئەم ماوەیە ئارامبن تا پاساو نەدەنە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی.
ئاژانسەكە نیگەرانی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگریشی ئاشكراكردوە، لەوەی ئیدارەی ترامپ شەڕ لەناوچەكەدا هەڵگیرسێنێت، ئەوەش دوای ئەو زانیاریانەی باس لەوەدەكەن سەرۆكی ئەمریكا داوای لە راوێژكارەكانی كردوە بژاردەكانی وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران بخەنە بەردەستی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group