نهوا
پشکنینی کۆرۆنا لە سەنتەرەکان و بنکە تایبەتییەکان بە نرخی دیاریکراو دەکرێت و بەڕێوەبەری سەنتەری زانکۆ بۆ پشکنینی کۆرۆنا لهههولێر دەڵێت، نرخی پشکنین بۆ ھاووڵاتییان ٦٠ ھەزار دینارە و بۆ قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆ و کەرتی پەروەردە کراوەتە خۆڕایی و بێبەرامبەر.
توانا مەحموود بەڕێوەبەری سەنتەری زانکۆ بۆ پشکنینی کۆرۆنا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه، "لە سەنتەرە تایبەتەکانی سەر بە حکوومەت پشکنینی کۆرۆنا بەرامبەر بە 60 ھەزار دیناری عێراقی دەکرێت، بەڵام پشکنینی کۆرۆنا بۆ قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆ و کەرتی پەروەردە بێبەرامبەرە، ئەوەش وەک ھاوکارییەک بۆ لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئابووریی قوتابیان و مامۆستایانی خۆشەویست."
بەڕێوەبەری سەنتەری زانکۆ وتی: "لە سەنتەرەکەمان تەنیا پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە گەشت بۆ دەرەوە دەکەن، بە وەرگرتنی نرخی پکشنین کە 60 ھەزار دینارە."
د. توانا مەحموود ڕوونی کردەوە: "ھەر لە سەنتەرەکەی ئێمە بڕیار دراوە بەبێ بەرامبەر پشکنین بۆ قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆ و کەرتی پەروەردە بکرێت، بەڵام بۆ ھاووڵاتییانی ئاسایی، سەنتەر و بنکەی دیکە ھەیە و نرخی پشکنین دیاری کراوە بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان."