ئەندامێكی لیژنەی دارایی: پرۆژەیاسای بودجەی 2021 هیچ دامەزراندنێكی فەرمانبەرانی تێدانابێت

22/11/2020 عێراق

نەوا
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، پرۆژەیاسای بودجەی 2021 هیچ دامەزراندنێكی فەرمانبەری نوێی تێدانابێت و ئەگەری كەمكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانیش هەیە.
پەرلەمانتارە كوردەكەی لیژنەی دارایی بە رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچەفەرمی وتوە "پرۆژەیاسای ساڵی داهاتوو كورت دەبێت و دەستگرتنەوەی پێوە دیار دەبێت، هەروەها دامەزراندن و پرۆژەی تێدانابێت".
پێشبینی ئەوەشدەكات بەهۆی بەردەوامی قەیرانی ئابورییەوە پەنا بۆ كەمكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران ببرێت.
هەروەها جەمال كۆچەر باس لەوەدەكات حكومەتی عیراق پەنا بۆ چالاككردنی داهات و باج و زیادكردنی ئاشكرای دراو دەبات بۆئەوەی روبەڕوی قەیرانی ئابوری ببێتەوە، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە جیهانی گرتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group