رۆژئاوای كوردستان.. لە چوار شار 10 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت

22/11/2020

نەوا
لە رۆژئاوای كوردستان بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیی لە چوار شاری گەورە راگەیەندرا، تەواوی شوێنەكان دادەخرێن، جگە لە نەخۆشخانە، دەرمانخانە و شوێنە خزمەتگوزارییەكان.
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا، لەچوارچێوەی رێكارەكانی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنادا، بڕیاریدا بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە ناوچەكانی حەسەكە، قامیشلۆ، تەبقە و رەققە رابگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكە، قەدەغەكە لە رۆژی 26-11 تاوەكو 5-12 جێبەجێدەكرێت، تەواوی قوتابخانە، زانكۆ و دامودەزگاكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دادەخرێن، جگە لە نەخۆشخانە، دەرمانخانە و شوێنەكانی خزمەتگوزاری و نانەواخانەكان، هەروەها كارئاسانیش بۆ هاتوچۆی جوتیاران دەكرێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی تەستەی تەندروستیی خۆسەر، تا ئێستا لە رۆژئاوای كوردستان نزیكەی 6 هەزار و 600 كەس توشی كۆرۆنا بوون، نزیكەی 960 توشبو چاكبونەتەوە و 178 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group