عیراق.. 33 كه‌سی تر به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

22/11/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 33 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، 17 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم تۆمار كراون.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌، هه‌زار و 766 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆناش تۆمار كراون و دوو هه‌زار و 412 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تائێستا 535 هه‌زار و 321 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ 465 هه‌زار و 452 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 11 هه‌زار و 958 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group