نه‌وا
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا وه‌ك سێ وڵاتی ئه‌وروپی به‌شدار له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، پرسی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران تاوتوێ ده‌كه‌ن.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند، هه‌ر سێ وڵات داوا له تاران ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵپه‌ساردنی پابه‌ندبوونه‌وه‌كانی بێت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیه‌وه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك له‌باره‌ی ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش سازده‌كه‌ن.
ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا پێشتریش له نامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا به توندی نیگه‌رانی خۆیان له پابه‌ندنه‌بوونی ئێران به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نیشاندابوون.
ئه‌مریكا، روسیا، چین، به‌ریتانیان فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ساڵی 2015 رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمیان له‌گه‌ڵ ئێران واژۆكرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له‌به‌رامبه‌ر سنورداركردنی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته سوك كران، به‌ڵام ساڵی 2018 و به كشانه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه‌كه، تاران به سێ قۆناغ پابه‌ندبوونه‌كانی به‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵپه‌سارد.