نه‌وا
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت "به‌هۆى قاچاخچێتییه‌وه هه‌زار حه‌وزى ماسى له هه‌رێمى كوردستاندا مایه‌پوچبون و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له جیهاندا به‌هێنده‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم دوژمنى گه‌له‌كه‌ى نییه".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئافه‌رین بۆ خۆتان و حوكمڕانیتان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نییه له دونیا هێنده‌ی ئێوه دوژمنی میلله‌تی خۆی بێت و سامانی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی له‌ناوببات".
باسى له‌وه‌شكردوه، به‌هۆی هێنانی ماسی به‌قاچاخ، هه‌زار حه‌وزی ماسی مایه‌پوچبون و هه‌زاران كه‌سیش جگه له زیانی گه‌وره، بێكار ده‌بن، ئێستا كۆنتێنه‌رێك ماسی به 25 وه‌ره‌قه له ئێرانه‌وه داخڵده‌كرێت.
به‌وته‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، 400 حه‌وزی ماسی مۆڵه‌تی له حكومه‌ت وه‌رگرتوه و نزیكه‌ی 600ه‌ش تائێستا بێ مۆڵه‌تن، به‌ڵام ویژدان و ئه‌خلاق چۆن رێگا به‌وه‌ده‌دات له‌به‌ر بڕێك پاره‌ی حه‌رامی كه‌م، كه هیچ له سه‌رمایه‌ی به‌رپرسان ناگۆڕێت، سامانی ماسی له‌ناوببه‌ن؟.