نەوا
نەیمار دا سیلڤا ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆمبێكی تری هەڵدا و ئارەزوی خۆی بۆ یاریكردن لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە پیشاندا.
دوای بردنەوەی یاریەكەیان لە یانەی مانچستەر یونایتد لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، نەیمار وتی "ئەوەی زیاتر دەیخوازم، ئەوەیە جارێكی تر یاری لەگەڵ لیۆنێل میسی بكەم، بۆئەوەی جارێكی تر خۆشی لە یاریكردن لەگەڵیدا وەربگرم".
نەیمار بە گاڵتەكردنەوە باسی لەوەشكردوە، ئامادەیە دەستبەرداری پێگەكەی ببێت لەناو یاریگا بۆ میسی و دەتوانێت لە شوێنەكەیدا یاری بكات و هیچ كێشەیەكی نییە، وتیشی "دڵنیام وەرزی داهاتو دەتوانین ئەوە بكەین".
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، نەیمار یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانی داهاتووی بەرشەلۆنە و دەیەوێت باڵادەستی خۆی لەسەر ئاستی خولی ئیسپانی و ئەوروپا بگەڕێنێتەوە.