رۆناڵدۆ و مێسی.. كامیان زۆرترین لێدانی سزایان لە خولی ئیسپانی جێبەجێكردوە؟

22/12/2020 وەرزش

نەوا
ژمارەی لێدانە سزاكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل مێسی ئاشكراكران و بەپێی داتاكان لە مێژوی تۆپی پێی خولی ئیسپانیدا زۆرترین لێدانی سزایان جێبەجێكردوە.
هەژماری دیاری MisterChip ی وەرزشی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لیستی ئەو یاریزانانەی مێژووی تۆپی پێی بڵاوكردوەتەوە، كە زۆرترین لێدانی سزایان لە خولی ئیسپانیدا جێبەجێ كردوە و تێیدا كریستیانۆ و مێسی یەكسانن و سەرەوەی ریزبەندییەكەیان گرتوە.
بەپێی لیستەكە، هەریەكە لە مێسی و رۆناڵدۆ یەكی 72 لێدانی سزایان جێبەجێكردوە، بەدوای ئەوانیشدا "هۆگۆ سانچێز" ی یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید دێت، بەدوای ئەویش كۆمانی راهێنەری ئێستای یانەی بەرشەلۆنە و یاریزانی پێشوی هەمان یانە دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group