مارادۆنا كحول و مادەی هۆشبەری بەكارنەهێناوە

23/12/2020 وەرزش

نەوا
لە ئەنجامی پشكنینەكانی ژەهرناسی دەركەوتوە، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، كە لە 25ی تشرینی دووەمی رابردودا كۆچی دواییكرد، پێش گیانلەدەستدانی، كحول و ماددەی هۆشبەری بەكارنەهێناوە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئەرجەنتین "TELAM" بڵاویكردەوە، ئەنجامی پشكنینە توێكارییەكان بۆ مارادۆنا، كە پشكنینی خوێن، میز و وەرگرتنی سا‌مپڵ لە كونی لوتەوەن، هیچ مادەیەكی هۆشبەر و كحول تیایاندا دەرنەكەوتوە و ئاشكرابوە ژمارەیەك حەب و دەرمانی بۆ چارەسەری خەمۆكی و گیرۆدەیی بەكارهێناوە.
لە ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتوە، كە مارادۆنا پێش گیانلەدەستدانی حەب و دەرمانەكانی Venlafaxine ، Quetiapine،Levetiracetam و Naltrexoneی بۆ چارەسەری خەمۆكی و گیرۆدەیی بەكارهێناوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە كاریگەری لاوەكی ئەو حەبانە دەكۆڵدرێتەوە، كە داخۆ هیچ یەك لەوان دەبنەهۆی تێكچوونی لێدانی دڵ و هەراسانبونی درێژخایەنی دڵ یاخود نا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group