سوریا: ئیسرائیل بە موشەك هێرشی كردوەتە سەر پارێزگای حەما

25/12/2020 جیهان

نەوا
حكومەتی سوریا باس لەوە دەكات شكستی بە هێرشێكی موشەكی ئیسرائیل هێناوە و روانگەی سوری مافەكانی مرۆڤیش رایگەیاند، لەو هێرشەدا لانیكەم شەش چەكداری سەر بە ئێران كوژراون.
ئاژانسی سانا بڵاویكردەوە، سیستەمی بەرگری موشەكی سوریا چەند موشەكێكی ئیسرائیلی خستوەتەخوارەوە كە ئاراستەی میسیافی سەر بە پارێزگای حەما كرابوون.
هاوكات روانگەی سوری مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە لەندەنە بڵاویكردەوە، لەو هێرشەدا بنكەیەكی سەر بە هێزەكانی نزیك لە ئێران كراوەتە ئامانج و بە هۆیەوەلانیكەم شەش چەكدار كوژراون.
تائێستا ئیسرائیل لە بارەی ئەو هێرشەوە هیچ زانیارییەكی رانەگەیاندووە.
لە ساڵانی رابردوودا دەیان جار ئیسرائیل بنكە و بارەگاكانی گروپەكانی سەر بە ئێرانی لە سوریا كردوەتە ئامانج.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group