نه‌وا
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردو، شێوه‌كار رۆسته‌م ئاغاله له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئاغاله له قه‌زای كۆیه سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر، دوو به‌رهه‌می خۆی به هونه‌ردۆستان ناساند.
رۆسته‌م ئاغاله له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو كتێبه تازه‌كه‌ی، بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی ''ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌مان كردووه‌ته‌وه و بڕیار بوو زووتر ئه‌م پێشانگایه بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌م پێشانگاكه‌مان كردووه‌ته‌وه و هه‌م دوو كتێبی نوێم ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران".
وتیشی ''دوو ئه‌لبومه‌كه، یه‌كێكیان تایبه‌ته به فۆتۆ و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان كاری 10 ساڵی رابردووه كه تایبه‌ته به شێوه‌كاری، له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ردانیكردنی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه به بلیته، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌خۆڕاییه بۆ بینینی كاره‌كانم".
له‌باره‌ی گوزارشتی كتێبه‌كانیش، ئاغاله وتی ''زیاتر له سێ ساڵ ده‌بێت گرنگی زۆر به ئه‌فسانه‌ی شاماران ده‌ده‌ین و به گشتی ساده‌ییه‌كی زۆر هه‌یه له‌كاره‌كانمدا".
ئه‌گه‌رچی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دۆخی خراپی ته‌ندروستی، سه‌ردانیكردنی خه‌ڵك بۆ چالاكییه هونه‌رییه‌كان و پێشانگاكانی شێوه‌كاری كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و شێوه‌كاره ده‌ڵێت ''سه‌ردانیكردنی خه‌ڵك خراپ نییه، به‌ڵام له ئاستی چاوه‌ڕوانی ئێمه‌دا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ر شوێنێك كارم كردبێت ئه‌وا توێژێكی تایبه‌ت هه‌بووه بۆ بینینی كاره‌كانم".
رۆسته‌م ئاغاله، یه‌كێكه له شێوه‌كاره به‌هره‌مه‌ند و به‌تواناكانی هه‌رێمی كوردستان كه شاره‌زایی له بواره‌كانی شێوه‌كاری و فۆتۆگرافی و بواری مۆزه‌خانه‌دا هه‌یه، تائێستا به‌شداری نزیكه‌ی 20 پێشانگای له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا كردووه.
رۆسته‌م ره‌سوڵ ئاغاله، خاوه‌نی مۆزه‌خانه‌ی ئاغاله‌یه له قه‌زای كۆیه، كه تاكه مۆزەخانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له‌لایه‌ن تاكه كه‌سه‌وه خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كرێت و تابلۆكانی تیایدا نمایشده‌كرێت.
مۆزه‌خانه‌ی ئاغاله، جگه له تابلۆ چه‌ندین په‌یكه‌ری ناوازه‌ی تیادا نمایش كراوه، دیزاینی بینای مۆزه‌خانه‌كه له‌سه‌ر شێوازی باڵه‌خانه كۆنه‌كانی قه‌زای كۆیه‌یه و له‌سه‌ر روبه‌ری 650 مه‌تر دووجا دروستكراوه.