نه‌وا
رۆژنامه وه‌رزشیه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رى هه‌یه یانه‌كانى ریاڵ مه‌درید و بروسیا دۆرتمۆند ئاڵوگۆڕ به ئێرلینگ هالاند و لوكا یۆڤیچ بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى "دیڤینسا سێنتراڵ" ئاشكرایكردوه: ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ردوو یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى و بروسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى گرێبه‌ستێكى ئاڵ‌وگۆڕكردن واژۆ بكه‌ن، به‌پێى گرێبه‌سته‌كه "ئێرلینگ هالاند" ده‌چێته ریزه‌كانى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید و "لوكا یۆڤیچ"یش روده‌كاته یانه‌ى ئه‌ڵمانییه‌كه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه: یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆند ده‌یه‌وێت یۆڤیچ بباته ریزه‌كانیه‌وه و ریاڵیش ئاره‌زوى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هالاندا هه‌یه، خواستى هه‌ردولاش ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته‌كه به‌هێز ده‌كات.