پلانی داهاتوی مێسی بۆ مانەوە و رۆشتن لە بەرشەلۆنە ئاشكراكرا

30/12/2020 وەرزش

نەوا
سەرچاوە كەتەلۆنیەكان ئاشكرایانكرد: لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نیازی ئەوەی هەیە تا ساڵی 2023 لە ریزەكانی یانە كەتەلۆنیەكە بمێنێتەوە ئەوەش لەبەر منداڵەكانی و واتر روبكاتە ئەمریكا یاخود قەتەر.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا باسیانلەوەكردوە: مێسی دەیەوێت تا ساڵی 2023 لە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، چونكە منداڵەكانی دەیانەوێت لە ئیسپانیا بمێننەوە.
ئەوەش هاتوە: دواتر دەچێتە یانەی میامی لە خولی ئەمریكی، هەرچەندە خۆی ئارەزوی ئەوەی هەیە روبكاتە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.
بەپێی سەرچاوەكان: میسی رازی دەبێت گرێبەستەكەی تا مانگی یۆنیۆی ساڵی 2022 درێژ بكاتەوە، دواتر رودەكات قەتەر یاخود ئەمریكا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group