هەرێمی كوردستانیش دەستدەكات بە كڕینی كارەبا

30/12/2020

نەوا
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشكرایكرد، حكومەتی هەرێم بەنیازە 200 مێگاوات كارەبا لە توركیا بكڕێت، بە نرخێك، كە هەرزانترە لە نرخی ئەو كارەبایەی هەرێمی كوردستان خۆی بەرهەمیدەهێنێت.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەڕی PUKmediaی زمانحاڵی یەكێتی ئاشكرایكردووە، وەزارەتەكە گرێبەستێكی ئامادەكردووە بۆ كڕینی كارەبا لە توركیا و لەئێستادا چاوەڕێی وەڵامی ئەنقەرەن بۆ ئەو پرسە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا لە لێدوانێكی دیكەی رۆژنامەوانیدا وردەكاریی زیاتری خستوەتە ڕوو، بەوەی ئەو كارەبایەی لە توركیای دەكڕن بڕەكەی دەگاتە 200 مێگاوات، گواستنەوەی كارەباكە لە زاخۆوە دەبێت، پێشدەچێت دوای سەری ساڵ گرێبەستی ‏كڕینەكە واژۆ بكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا باسی لەوەش كردوە، ئەو كارەبایەی لە توركیای دەكڕن، ‏لەوەی هەرێم بەرهەمی دەهێنێت، هەرزانتر دەكەوێت، بەشێوەیەك نرخی یەك كلیۆوات نزیكەی 6 بۆ 7 سەنتە، لەكاتێكدا ئەوەی هەرێم دوو هێندە دەكەوێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group