رۆژی 1/1/2021 چەند منداڵ لە جیهاندا لەدایكبون؟

02/01/2021 هەمەڕەنگ

نەوا
رێكخراوی یونیسێفی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان ئاشكرایكرد: لە یەكەم رۆژی سەری ساڵی نوێدا 372 هەزار منداڵ لە جیهاندا لەدایكبون.
رێكخراوی یونیسێفی تایبەت بە منداڵان لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردوەتەوە: یەكەم رۆژی ساڵی نوێ وەك هەموو ساڵێكی تر پێشوازی لە چەندین رۆحی نوێ كرد و لە دورگەكانی فیجی یەكەم منداڵی ساڵی 2021 لەدایكبوە و ئەمریكا كۆتا منداڵی ئەمساڵ بەخۆیەوە دەبینێت.
رێكخراوەكە باسی لەوەشكردوە: لەیەكەم رۆژی ئەمساڵدا 372 هەزار منداڵ لە جیهاندا لەدایكبون، لە وڵاتی هندستان زۆرترین منداڵ لە دایكبون كە 59 هەزار و 995 منداڵن و  بەدوایشیدا چین، نێجیریا، پاكستان، ئیندۆنیسیا، ئەسیوبیا، ئەمریكا، میسر، بەنگلادیش و كۆنگۆ زۆرترین لەدایكبونیان بەخۆیانەوە بینیوە.
رێكخراوەكە پێشبینی ئەوەشدەكات: لەساڵی 2021 بەشێوەیەكی گشتی 140 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا لەدایك دەبن و پێشبینیش دەكات رێژەی ناوەندیی تەمەنیان 84 ساڵ بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group