كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی هەمان زیانی كێشانی جگەرەی ئاسایی هەیە

05/01/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
سایتی یۆ ئێس نیوز بڵاوی كردەوە لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی دەریخستوە ، ئەو كەسانە بەهەڵەدا چون  كە واهەست دەكەن كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی زەرەروزیانی كەمترە لە جگەرەی ئاسایی.
سایتەكە نوسیویەتی ، ئەو كەسانەی واهەست دەكەن بە كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی زەرەروزیانەكانی كێشانی جگەرە كەمدەكەنەوە ، لە خەون و خەیاڵێكی گەورەدان.
باسی لەوەشكردوە، ئەندرۆ ستۆكس لێكۆڵەرەوە لە بەشی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی بۆستن لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر كێشانی جگەرەی ئاسایی و ئەلیكترۆنی كردوە و بۆی دەركەوتوە ، لەزەرەوزیاندا بۆ سەر دڵ یەكسانن و هیچ جیاوازیەكیان نیە . 
لێكۆڵینەوەكەی ئەو زانایە دەریخستوە، ئەو كەسانەی جگەركێشی ئاسایین و بڕیاردەدەن جگەرەی ئەلیكترۆنی بكێشن بۆ دوركەوتنەوە لە زەرەروزیانەكانی ، لەڕاستیدا هیچ سودێك نابینن و هەمان زەرەروزیانی هەیە بۆسەر تەندروستیان .
هێمای بۆ ئەوەشكردوە، ئەو كەسانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەكێشن تاكو لە زەرەروزیانی توتن بەدوربن ، لەڕاستیدا ئەوان تەنها شتێكی زۆر كەم كەمدەكەنەوە و ئەو رێژەیەش هیچ كاریگەری نیە بۆ كەمكردنەوەی زەرەر وزیانەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group