مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: رامۆس زیاتر لە ریاڵ مەدرید دوركەوتوەتەوە

06/01/2021 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە: سێرجیۆ رامۆس كاپتن ی یانەی ریاڵ مەدرید زیاتر لە یانەكە دوركەوتوەتەوە و هەردولا نەگەیشتونەتە هیچ رێكەوتنێك.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە: لەئێستادا رامۆس لە هەموو كاتێك دورترە لە یانەكەی، لە كۆتا كۆبونەوەی لەگەڵا فلۆرەنتینۆ پێرێس سەرۆكی یانەكە نەگەیشتونەتە هیچ رێكەوتنێك.
بەپێی رۆژنامەكە: كاپتنەكەی ریاڵ مەدرید جەختیلەوەكردوەتەوە سەیری گرێبەستی یانەكانی تر دەكات لەنێویشیاندا پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی.
لای خۆشیەوە "ئیل تشیرینگیتۆ" رۆژنامەنوسی وەرزشی ئیسپانی تایبەتمەند لە كاروباری یانەی ریاڵ مەدرید باسی لەوەكردوە: گفتوگۆكانی نێوان رامۆس و ریاڵ مەدرید جێی نیگەرانین و رامۆس بە سەرۆكی یانەكەی وتوە ئەگەر داواكاریە داراییەكانی جێبەجێ نەكەن ئەوا رودەكات یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.
بەپێی زانیاریەكان رامۆس بە پێرێسی وتوە: یانە فەرەنسیەكە پرۆژەیەكی گەورەی هەیە و پلانی ئەوەشی هەیە گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی بكات.
گرێبەستی رامۆسی تەمەن 34 ساڵ هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و یانەكەش دەیەوێت گرێبەستەكەی تا هاوینی 2022 نوێ بكاتەوە بە هەمان موچە كە ساڵانە 12 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام رامۆس ئەو گرێبەستەی رەتكردوەتەوە و داوا دەكات موچەكەی زیاد بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group