عێراق.. 839 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

06/01/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 839 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی عیراق هه‌زار و 889 تووشبووی دیكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ و نۆ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
تائێستا 599 هه‌زار و 965 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ 12 هه‌زار و 865 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان له‌ كۆی تووشبووان 549 هه‌زار و 346 كه‌س كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 91.6% چاكبوونه‌ته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group