ئەمریكا.. لە روداوێكی تەقەكردن 5 كەس كوژران

10/01/2021 جیهان

نەوا-
لە روداوێكی تەقەكردن لە ولایەتی شیكاگۆ پیاوێك 5 كەس دەكوژێت و 2 كەسی تر بریندار دەكات و دواتر خۆشی دەكوژرێت.
پۆلیسی شیكاگۆ بڵاویكردوەتەوە پیاوێكی تەمەن 32 ساڵ بەناوی "جەیسۆن نایتنجیڵ" بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی لە هاووڵاتیان كردوە و لە شیكاگۆ و ناوچەی ئیڤانستۆن 5 كەسی كوشتوە و 2 كەسی تریشی بریندار كردوە.
روینشكراوەتەوە، قوربانیەكان لە ناوچەی جیاجیا بونەتە قوربانی و سەرەتا خوێندكارێكی زانكۆی شیكاگۆی كوشتوە و دواتر ژنێك كە وەك بارمتە بەكاری هێناوە و دواتر لەكاتی هەڵاتنیدا كەسەكانی تری كوشتوە.
لای خۆیەوە پۆلیسی ئیڤانستۆن بڵاویكردوەتەوە: بكوژەكە روبەڕوی هێزەكانی پۆلیسیش بوەتەوە بەڵام لە روبەڕوبونەوەكەدا كوژراوە، یەكێكی تر لە قوربانیەكان ژنێكی 77 ساڵە و یەكێك لە بریندارەكانیش ژنێكە وباری تەندروستی ناجێگیرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group