كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی هۆشداری دەدات لە زیادكردنی دەوامی قوتابخانەكان

12/01/2021 عێراق

نەوا-
عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق هۆشداریدا لە زیادكردنی دەوامی قوتابخانە و زانكۆكان وجەخت دەكاتەوە لەوەی ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی توشبون بە كۆرۆنا.
 ئەندامەكەی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ رونیشیكردەوە، كەمبونەوەی رێژەی توشبون بە كۆرۆنا كاتیە و كۆتایی پەتاكە ناگەیەنێت و دەبێت ئاگاداربین هەڵەكانی رابردو دووبارەنەكەینەوە .
بە فەرمانی حكومەت سەرەڕای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەرگای قوتابخانەكانی پارێزگاكانی عێراق كرایەوە و بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەهەفتەیەكدا تەنها یەك رۆژ دیاری كراوە بۆ دەوامكردن و ئەمەش ناڕەزایەتی چەند لایەنێكی پەیوەندیداری لێكەوتۆتەوە و داوای زیادكردنی دەوامی قوتابخانەكان دەكەن.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group