نه‌وا
یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى ده‌یه‌وێت له هاوینى داهاتودا ده‌ستبه‌ردارى كیلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ى لاوى یانه‌كه‌ى ببێت و ئه‌و پاره‌یه‌شى ده‌ستى ده‌كه‌وێت له فرۆشتنى، موچه‌ى لیۆنێل مێسى پێ دابین بكات.
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه هاوینى داهاتو لیۆنێل مێسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى بێ به‌رامبه‌ر روبكاته یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى.
به‌رنامه‌ى "شیرنگیتۆ"ى ئیسپانى له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: له ئێستاشدا كیلیان مباپێ ره‌تیده‌كاته‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه پاریسیه‌كه كه ساڵى 2022 كۆتایى دێت نوێ بكاته‌وه، بۆیه یانه‌كه بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه له هاوینى داهاتودا به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌ردارى ببێت و ئه‌و پاره‌یه‌ش موچه‌ى ساڵێكى مێسى پێ دابین بكات تا مباپێ بێبه‌رامبه‌ر نه‌ڕوات، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش یاساى دارایى پاك (پێویسته داهات كه‌متر نه‌بێت له خه‌رجى) ناشكێنێت.
به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه: ئه‌وله‌ویه‌تى یانه فه‌ره‌نسیه‌كه له ئێستا نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى مباپێ نییه به‌ڵكو نیمار داسیلڤاى به‌ڕازیلیه و ده‌یه‌وێت جارێكى تر له‌گه‌ڵ مێسیدا به‌یه‌كه‌وه یارى بكه‌نه‌وه.