پلان بۆ خۆپیشاندانی چەكداری لە واشنتن دارێژراوە

12/01/2021 جیهان

نەوا-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری ژمارەیەك بەرپرسی نوسینگەی لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان بڵاویكردوەتەوەكە زانیاریان پێگەیشتوە سەبارەت بەدانانی پلان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی چەكداری لەبەردەم سەرجەم باڵەخانەكانی حكومەت لە 50 ویلایەتی ئەمریكا لەكاتی نزیكبونەوەی دەستبەكاربونی جۆ بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە.
وەكو هەوڵێكیش بۆ رێگریكردن لە توندوتیژی، ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا نزیكەی 15 هەزار سەربازی ناردووەتە واشنتن و رێگری كراوە لە هاتنی گەشتیار تاوەكو 24ـی كانوونی دووەم. دانیاڵ هۆكانسن، سەرۆكی ئاسایشی نەتەوەیی دەڵێت: تاوەكو رۆژی شەممە 10 هەزار سەرباز دەنێرین بۆ واشنتن لەپێناو پاراستنی لایەنی ئەمنی پایتەختی وڵاتەكە،وسێناتۆرێكی دیموكراتەكانیش داوای لە وەزارەتی بەرگری كردووە كە ئەوانیش چاودێریی رەوشەكە بكەن، چونكە پێیوایە ئاسایشی نەتەوەیی ناتوانێت بەتەنیا كۆنترۆڵی دۆخەكە بكات.
لایەنگرانی ترەمپ تاوەكو ئێستاش پێیانوایە ساختەكاری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كراوە و ڕێگرن لەوەی دەستاودەستكردنی دەسەڵات لە ئەمریكا بەهێمنی بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group